یه‌كه‌مین كچه پزیشكی كورد
وێستگه نیوز-
بۆ یه‌كه‌مینجار وێنه‌ی ئه‌و ژنه كورده بڵاوكرایه‌وه كه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا بڕوانامه‌ی پزیشكی به‌ده‌ستهێناوه.
دکتۆر سەعید کاکەیی ڕاوێژکاری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، وێنه‌ی ئه‌و ژنه كورده‌ی بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كه‌شی كردووه.
تکایە وەك ڕێزلێنانێك بۆ ماندوبونی بەندە لە گەڕان‌و توێژینەوەی زانیاری ناوی بەندەو سەرچاوەی ئەم زانیارییە فەرامۆش مەکەن کە لە یەکەم کۆمێنتدا بڵاوی دەکەمەوە و سەرفراز بن.
ئه‌م ژنه ناوی سەبات ئیسلامبولی، کە کوردێکی جولەکەی لەدایكبوی دیمەشق بووە، لە ساڵی ١٨٨٣ چووەتە ویلایەتی پەنسیلڤینیای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو لە کۆلێجی پزیشکی ژنانی زانکۆی درەکسێل وەرگیراوە. لە ١٠ی ئوکتۆبەری ١٨٨٥دا وێنەیەکی ناوازەی بۆ گێراوە لەگەل دوو خوێندکاری دیکەی بیانی کە یەکیان خەڵکی یابان‌و ئەوەی تریان خەڵکی هیندوستان بووە. ئەم وێنەیە لە ئەرشیفی ڕاگرانی کۆلێجی پزیشکی ژناندا پارێزراوە.
سەبات لە ساڵی ١٨٩٠دا بڕوانامەی دکتۆری پزیشکی لەو کۆلێجە بەدەستهێناوەو پاشان گەڕاوەتەوە بۆ دیمەشق‌و لەوێشەوە پاش چەند ساڵێك بەرەو شاری قاهیرەی پایتەختی میسر ڕۆیشتووە و لە ساڵی ١٩٤١ کۆچی دوایی کردووە.
بۆ بینی سەرچاوەی ئەم هەواڵە کلیک لێرە بکە
PM:04:09:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 39795
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت