شاجوانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
شاجوانی كوردستان له‌سه‌ر خه‌ڵاتكردنی نه‌وه‌كه‌ی سه‌دام حسێن روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دیزانه‌كه‌ی ئه‌و دیزاینه‌ره و سه‌رجه‌م دیزاینه‌كانی دیكه به‌بێ ناوی دیزاینه‌ره‌كه نمایشكرابوون.
ژالیا سیروان، شاجوانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "دوای بانگێشتكردنمان بۆ وڵاتی ئوردن له‌لایه‌ن رێكخراوی قه‌ندیل بۆ ناساندنی كلتوره‌جیاوازه‌كان وه‌ك یه‌كێك له لیژنه‌ی داوه‌رانی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگی كوردی ئاماده‌بووم له‌و فێستیڤاڵه‌ی كه رێكخرابوو له لایه‌ن (سوهاد تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌وه، كۆمه‌ڵێك دیزاینه‌ی كورد و عه‌ره‌ب تیایدا به‌شداربوون".
ده‌شڵێت: "ئامانجی من ئه‌وه‌یه روونی بكه‌مه‌وه كه چۆن (به‌نان حسێن كامل) نه‌وه‌ی سه‌دام حسێن هه‌ڵبژێردراو پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا".
ژالیا ئه‌وه‌ش باسده‌كات: "دیزانه‌كه‌ی ئه‌و دیزاینه‌ره و سه‌رجه‌م دیزاینه‌كانی دیكه به‌بێ ناوی دیزاینه‌ره‌كه نمایشكرابوون واته ته‌نیا به ژماره له‌یه‌كتر جیاكرابونه‌وه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و شه‌ش دادوه‌روه‌بوو كه من وه‌ك ژالیا سیروان شاجوانی كوردستان له‌گه‌ڵیاندا بووم" .
PM:04:39:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3509
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت