به فه‌رمانی داعش، رەقه له دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵ ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاشكرایانكرد كه رێكخراوی داعش ده‌ستیكردووه به چۆڵكردنی پایته‌ختی خەلافەتەكه‌ی له شاری رەقه.
تۆڕی "رەقه به‌بێده‌نگی سه‌رده‌بڕدرێت" له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی رەقه به كۆمه‌ڵ ئه‌و شاره چۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌دوای هۆشدارییه‌كی داعش له ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی ته‌بقه كه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر روباری فورات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه چه‌كدارانی داعش هۆشدارییان به دانیشتوانی رەقه داوه له‌وه‌ی به‌نداوی ته‌بقه خزمه‌تگوزاریی نه‌ماوه و به‌هۆی گورزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش به‌نداوه‌كه لاواز بووه و له‌وانه‌یه هه‌ره‌س بهێنێت به‌تایبه‌ت كه ئاستی ئاوی پشت به‌نداوه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
پێشتریش روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردبوو كه به‌نداوی ته‌بقه‌ی سه‌ر شاری رەقه، هیچ خزمه‌ت ناكرێ و خزمه‌تگوزاریی نه‌ماوه.
له نزیك به‌نداوی ته‌بقه له شاری رەقه شه‌ڕڤانانی سوریا به پشتیوانیی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنێكدایه كه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ستی پێكراوه.
PM:05:16:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت