خۆپارێزی له‌م مادده‌یه میزی شه‌وانه كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
گروپێك له زانایانی زانكۆی ناكازاكی ژاپۆن توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ئه‌نجامدا تا بزانن هۆی چییه كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن شه‌وانه زوو زوو بۆ میزكردن ده‌چنه ته‌والێت و به‌وه‌ش خه‌ویان تێكده‌چێت.
به‌وته‌ی ئه‌و زانایانه كه دوای توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 300 خۆبه‌خش ئه‌نجامیاندا، كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ له خواردندا هاوكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی میزكردن له شه‌واندا، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه بووه‌ته نه‌خۆشییه‌ك له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رو 60 ساڵییه‌وه‌یه.
له‌كاتی توێژینه‌وه‌كه‌دا كه تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، زاناكان چاودێریی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یان كردووه كه رێژه‌یه‌كی زۆر له خوێیان كردووه‌ته خواردنه‌كه‌یانه‌وه، پاشان زاناكان رێژه‌ی خوێیه‌كه‌یان كه‌مكردووه‌ته‌وه و تێبینیان كردووه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كجار چونه ته‌والێت بۆ میزكردن له شه‌ودا كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له رۆژیشدا به‌هه‌مانشێوه‌دا كه‌مبووه‌ته‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێی گه‌یشتووه، ماتسۆ تۆمۆهیرۆ، یه‌كێك له زانایانی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه كه بیرۆكه‌كه‌ش هی خۆی بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هێشتا پێویستیان به توێژینه‌وه‌ی زیاتره تا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێت كه له‌نێوان زیادكردنی رێژه‌ی خوێ له خواردن و ژماره‌ی چونه ته‌والێته بۆ میزكردن له شه‌ودا.
PM:05:45:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 16225
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت