عه‌تا سه‌راوی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر لابردنی قائیمقامی سه‌یدسادق ده‌دات
وێستگه نیوز -
عه‌تا سه‌راوی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێكه ئه‌گه‌ر بڕیاری لابردنی قائیمقامی سه‌یدسادق كه ئامۆزایه‌تی بۆ شكاندنی شه‌خسی ئه‌و بێت، قبوڵی ناكات و رێگا ناده‌ن كه‌س ته‌عه‌دایان لێبكات.
عه‌تا سه‌راوی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كه ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی لابردنی قائیمقامی سه‌یدسادق بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، عه‌تا سه‌راوی نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر بڕیاره گۆڕانكاری له پۆسته‌كانی حیزب و حكومه‌ت بكرێت، به‌و میكانیزمه بێت كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری له سه‌ر ده‌دات من به‌و بڕیاره ده‌سته جه‌معییه رازیم".
عه‌تا سه‌راوی ده‌ڵێت: "به‌ڵام له لایه‌ن گروپێكی ناو یه‌كێتییه‌وه بێت بۆ شكاندنی شه‌خسی من بێت كه له به‌ر ئه‌وه قائیمقام ئامۆزای منه، بێن بڕیارێكی وه‌ها بده‌ن ئه‌وه دڵنیابن به هیچ جۆرێك پابه‌ندی بڕیارێكی له‌و جۆره نابم".
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "رێگای ئه‌وه‌ش ناده‌ین كه كه‌س بیه‌وێت ته‌عه‌دامان لێبكات تا ئێمه یه‌كێتی بین بڕیاری له‌و جۆره قبوڵ ناكه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه"دڵنیابن ئه‌مه جگه له تۆڵه سه‌نه‌ندنه‌وه له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پێشومان هیچی تر نییه".
PM:07:09:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 9793
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت