دوو منداڵ خنكان
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ خنكانی دوو منداڵی له ئاوی چه‌می باسه‌ڕه راگه‌یاند كه بران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سنوری ناحیه‌ی سه‌نگاو دوو منداڵ له‌ئاودا خنكان".
پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: "خێزانی ئه‌و دوو منداڵه كه ته‌مه‌نی یه‌كێكیان 10 ساڵه و ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان 8 ساڵه بۆ سه‌یران كردن چون بۆ سنوری گوندی كانی مامه و له‌ئاوی چه‌می باسه‌ڕه‌دا هه‌ردووكیان خنكاون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆرله‌لایه‌ن تیمه‌كانی غه‌واس و كارمه‌ندانی پۆلیسی بنكه‌ی سه‌نگاوی سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ته‌رمه‌كان ده‌رهێنراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
PM:09:08:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت