وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی مامۆستا ئاینییه‌كه هاته ده‌نگ
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه مامۆستا سدیق خۆشناو دووره له ھه‌موو عورفێكی یاسایی. داواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد چاره‌نووسی ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی مامۆستا سدیق خۆشناو بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاندووه كه "به‌دڵگرانیه‌وه شه‌وی 20/19 ی ئازاری 2017 ھێزێكی نه‌ناسراو ھه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی شێنێیان له‌ناحیه‌ی حاجیاوای ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا (سدیق عومه‌ر مسته‌فا خۆشناو) پێش نوێژ و ووتاخوێنی ئه‌و مزگه‌وته‌یان ده‌ستگیركرد".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئیدانه‌ی ئه‌م شێوازه ده‌سگیركردن و ھه‌ڵكوتانه‌سه‌ر مزگه‌وته ده‌كه‌ین له‌ھه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م كرده‌وه نالۆژیكییه پێچه‌وانه‌ی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنفڕانسی رێكخستی گوتاری ئایینییه و دووره له ھه‌موو عورفێكی یاسایی".
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت: "داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه كه چاره‌نووسی مامۆستا سدیق بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌ن و ھه‌ر جۆره بابه‌تێكی له‌م چه‌شنه‌ش له‌داھاتوودا ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی یاسا‌و به ئاگاداری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینه‌وه بێت".
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دوای ئه‌وه دێت كه شەوی 19 لەسەر 20ی ئازاری 2017 مامۆستا سدیق عومەر لە ناحیەی حاجیاوا دەستگیرکرا و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە و ئەوەش ژمارەیەک کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتووەتەوە.
PM:09:19:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت