به وێنه.. كچه هونه‌رمه‌ندێكى كورد زیندانى كرا
وێستگە نیوز -
كچه هونه‌رمه‌ندى باكورى كوردستان (زه‌هرا دۆغان ) دواى كێشانى وێنه‌یه‌ك له لایه‌ن دادگاوه بۆ ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵ زیندانى ده‌كرێت.
هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار زەهرا دۆغان دواى كێشانى وێنه‌یه‌كى شارى نسێبین دانانى وێنه‌ى ئاڵاى توركیا له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ و 10 مانگ زیندانى ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان هه‌واڵ ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه زه‌هرا وێنه‌ى كاولكارى ناوچه‌ى نسێبینى پارێزگاى ماردنى له رێگه‌ى وێنه‌وه كێشاوه ئه‌وش وایكردووه له لایه‌ن دادگاوه بڕیارى زیندانى كردنى بۆ ده‌ربكرێت، جگه له تۆمه‌تباكردنى به كاركردن بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان.
زەهرا دۆغان له لێدوانێكدا ده‌ڵێن من ته‌نیا ئاڵاى توركیام له‌سه‌ر باڵه‌خانه رووخاوه‌كان داناوه من هیچ ده‌ستێكم له‌و له رووداوه‌كه‌دا نییه.
له رۆژى دادگاى كردیندا زه‌هرا له‌به‌رامبه‌ر لێكۆڵه‌ره‌وه‌دا وتویه‌تى ئێوه منتان به هه‌ڵه گراتووه من تاوانبار نیم، تاوانبارى سه‌ره‌كى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ستیان هه‌بووه له روخاندن و وێرانكردنى ئه‌و شاره.
زەهرا دۆغان له‌دایكبووى ساڵى 1984، جگه له كارى هونه‌رى یه‌كێكه له ژنه رۆژنامه‌نوسه دیاره‌كانى و سه‌رنووسه‌رى ئاژانسى هەواڵى ژنه، خاوه‌نى چه‌ندین وێنه یه كه باس ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى توركیا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى ره‌خنه ئامێزانه.
PM:09:42:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 16117
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت