كارزان مه‌جید: لێكردنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبیل نایاساییه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاشكرایكرد كه لێككردنه‌وه‌ی تابلۆی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی سه‌رپێچی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، كارێكی نایاساییه.
كارزان مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فیسبوك نوسیویه‌تی: "لێکردنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبیل نایاساییه و هاوڵاتیان ده‌توانن سکاڵا تۆمار بکه‌ن له‌سەر هاتووچۆ له کاتی لێکردنه وە ی تابلۆی ئۆتۆمبیل."
ده‌شڵێت: "له‌هه‌مانکاتدا هیچ لایه‌نێک و لیژنه‌یه‌ک نابێت له‌ژێر هیچ پاساوێک تابلۆ له ئۆتۆمبیل بکاته‌وە ، چونکه پێچه‌وانه ی یاسای هاتوچۆی ژمارە 86ی سالی 2004 ٠٠ ئه‌مه‌ش سەرپێچیکردنه له‌پێناو سزادانی سەرپێچییه‌کدا !!"
PM:09:59:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4859
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت