"منداڵێكی 14 ساڵان له شه‌قڵاوه كاره‌ساتێكی نایه‌وه"
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه منداڵێكی 14 ساڵان له شه‌قڵاوه كاره‌ساتێكی نایه‌وه و به‌هۆیه‌وه مامۆستایه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا.
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوێكی هاتووچۆی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ ئێواره مناڵێكی 14 ساڵان له شه‌قڵاوه كاره‌ساتێكی نایه‌وه".
فازڵ حاجی نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ به‌ر له خۆرئاوابوون له‌ناو قه‌زای شه‌قڵاوه مناڵێكی 14 ساڵان ئۆتۆمبێلێكی كیا تایبه‌تی به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر لێ خوڕیبوو و له‌ئه‌نجامدا خۆی كیشا به پیاده‌یه‌ك كه مامۆستایه‌ك بوو و ده‌ستبه‌جێ مامۆستاكه گیانی له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌دوای ئه‌وه‌ش ئۆتۆمبێله‌كه به‌هۆی خێراییه زۆره‌كه‌یه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ست دا و خۆی كێشا به سیاجی ماڵێك و له نزیك شوێنی خۆپیاكێشانه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر زیره‌كی و به‌ئاگایی پیاده‌یه‌كی تر نه‌بوایه له‌وانه‌بوو ئه‌ویش بكوژێت".
فازڵ حاجی ده‌ڵێت: "هیوادارم دایك و باوكه‌كه تۆزێك دڵیان خوێنی خواردبێته‌وه به‌و خوێنه‌ی كه كوڕه‌كه‌یان رژاندی، به‌داخه‌وه زۆر جار پاره‌داری غروری بۆ خه‌ڵكانێك دروست ده‌كات".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر داواكاره له دادگای شه‌قڵاوه كه "باوكه‌كه بده‌نه دادگا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێلی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و مناڵه بۆئه‌وه‌ی سزای عادیلانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت".
PM:10:34:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 142585
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت