هه‌ڵه‌بجه..خوێندكارێك له‌كاتی یاری كردن‌دا گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-كامه‌ران كه‌ریم
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایكرد، گه‌نجێكی دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادق له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌كاتی یاریكردندا گیانی له‌ده‌ستدا.
رائید به‌رزان عوسمان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به وێستگه‌نیوز-ی راگه‌یاند: دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 26ی ئازاری 2017، له‌كاتی یاریكردندا له یاریگای فوتساڵی هه‌ڵه‌بجه گه‌نجێك به‌ناوی ( به‌ختیار عزت نه‌جم) گیانی له‌ده‌ستدا.
وتیشی: ئه‌و گه‌نجه دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادقە و پیشه‌ی خوێندكاری خوێندنی ئیسلامیه و ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كرا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری.
PM:11:22:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 13800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت