دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك به‌رده‌وامه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه ده‌درێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كه پێشتر بڵاویكرده‌وه رۆژی دووشه‌ممه 27ی ئازاری 2017، مووچه‌ی (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه رۆژی سێشه‌ممه 28ی ئازاری 2017، مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
وه‌زاره‌تی داد
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه رۆژی یه‌كشه‌ممه و دوو شه‌ممه 3 و 4ی نیسانی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت، رۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه 4 و 5ی ئازاری 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:08:29:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 18402
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت