پرۆسه‌ی ده‌نگدان له راپرسییه‌كه‌ی توركیا ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوز -
پرۆسه‌ی ده‌نگدان له راپرسییه‌كه‌ی توركیا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته له ده‌روازه‌كانی گومرگ ده‌ستی پێكرد و تا 16ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه سه‌عات 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له راپرسییه‌كی توركیا له خاڵه گومرگیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن و ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵ بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی به‌رنامه‌ی ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، ئاماده‌كارییه‌كانی دانانی سندوقی تایبه‌ت به ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌تاتورك و سه‌بیحه گۆكچه‌ن له ده‌روازه‌كانی رۆیشتن و هاتن له ماوه‌كانی پێشتردا دانراون كه 12 سندوقی ده‌نگداندان.
ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له رێگه‌ی پاسپۆرت و ناسنامه‌كانیانه‌وه كه تۆماری ده‌نگدانیان بۆ كراوه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و تا سه‌عات 5ی ئێواره‌ی رۆژی 16ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ماوه‌ی رابردوودا پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌ستووری توركیایان هه‌مواركرده‌وه و تیایدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار زیادكراوه و سیستمی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته گۆڕاوه بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی.
AM:10:33:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3629
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت