داعش ئاگری له دوو فه‌رمانگه‌ی موسڵ به‌ردا
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ئاگری له گه‌نجینه‌كانی ده‌رمان و بانكی خوێنی شاری موسڵ له به‌ری خۆرئاوای پارێزگاكه به‌رداوه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌كدارانی داعش گه‌نجینه‌كانی ده‌رمان و بانكی خوێنیان له به‌ری راستی خۆرئاوای موسڵ سوتاند".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بانكی خوێنه‌كه به بانكی سه‌ره‌كی بۆ پێدانی خوێن به نه‌خۆشخانه‌كان له شاری موسڵ داده‌نرێت.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، وتیشی: "دوای سووتاندنی 12 گه‌نجینه‌ی ده‌رمان، هه‌ورێكی ره‌ش ئاسمانی شاره‌كه‌ی داپۆشی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێزه ئه‌منییه‌كان نزیكبوونه‌ته‌وه له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی دیكه‌ی به‌ری راستی موسڵ به‌وهۆیه‌وه داعش په‌نای بردووه‌ته‌وه به‌ر سووتاندنی فه‌رمانگه‌كان.
PM:01:52:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت