سوپای‌ ئه‌مریكا گرانترین هێلیكۆپته‌ر له‌ مێژوودا به‌كار ده‌هێنێت


وێستگه‌ نیوز –
 هێلیكۆپته‌رێكی‌ نوێی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ تایبه‌ت بۆ هێزی‌ پیاده‌ی‌ ده‌ریایی "مارێنز" دروستكراوه‌، ده‌بێته‌ گرانترین هێلیكۆپته‌ر له‌مێژوودا و نرخه‌كه‌ی‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ نرخی‌ فڕۆكه‌ی‌ به‌ناوبانگی‌ جه‌نگی‌ "F-35".

 نرخی‌ هێلیكۆپته‌ره‌ نوێكه‌ " ch-53k king stallion" به‌ 122 ملیۆن دۆلار دیاری كراوه‌ كه‌ زۆری‌ جیاواز نییه‌ له‌ نرخی‌ فڕۆكه‌ی‌ به‌ناوبانگی‌ جه‌نگی‌ "F-35" كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ 122.8 ملیۆن دۆلاره‌.

بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای‌ 2019دا سوپای‌ ئه‌مریكا كار به‌ گرانترین هێلیكۆپته‌ر له‌ مێژوودا بكات و چه‌ندین ئه‌ركی‌ پێ‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ دیارترینیان گواستنه‌وه‌ی‌ سه‌ربازه‌كانه‌ و ده‌توانێت 24 سه‌رباز و ئۆتۆمبێلێكی‌ جه‌نگی‌ جۆری‌ هامه‌ر بگوازێته‌وه‌.

هێلیكۆپته‌ری‌ " ch-53k king stallion" له‌ یه‌ك كاتدا ده‌توانێت 13.5 تۆن له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی‌ تر بگوازێته‌وه‌.

هێزه‌كانی‌ مارێنزی‌ ئه‌مریكی‌ داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ 200 هێلیكۆپته‌ری‌ له‌و جۆره‌یان بۆ دابین بكرێت كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ لوكهید مارتن-ه‌وه‌ دروست كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز



PM:02:07:27/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 9578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت