سه‌ندرێلا.. چیرۆكه نه‌مره‌كه
وێستگه نیوز ـ
ئه‌گه‌رچی زیاتر له هه‌زار ساڵه چیرۆكی سه‌ندرێلا به‌شكڵی جیاواز له‌ناو كلتوری زاره‌كی چینی و میسری و ئیتاڵیدا هه‌بوه.. به‌ڵام چیرۆكه‌كه‌ی چیۆكنووسی فه‌ره‌نسی چارلس پیرۆلت له 1672 دا بوو به نوسخه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌م چیرۆكه نه‌مره، كه‌زۆربه‌مان یان بیستومانه یان دیومانه.
سه‌ندرێلا كچێكی جوانه، كه دایكی ده‌مرێت باوكی ژن ده‌هێنێته‌وه، باوه‌ژنه‌كه‌ی دوو كچی هه‌یه.. دوای ئه‌وه‌ی كه باوكی سه‌ندرێلاش ده‌مرێت، باوه ژنه‌كه سه‌ندرێلا ده‌چه‌وسێنێێته‌وه‌و ده‌یكاته خزمه‌تكاری دوو كچه‌كه‌ی خۆی.
رۆژ یه‌ت و رۆژ ده‌ڕوات، پاشای مه‌مله‌كه‌ت ده‌یه‌وێت ژن بۆ ئه‌میر بهێنێت، داوا ده‌كات كچانی وڵات بچنه كۆشك بۆ ئاهه‌نگێك تا ئه‌میر خۆی هاوسه‌ری خۆی ده‌ستنیشان بكات.
سه‌ندرێلاش كه‌له‌ماڵه‌وه بوه به‌خزمه‌تكار و هاوڕێی مشك و چۆله‌كه‌كانه، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانی بچێت بۆ ئاهه‌نگه‌كه، به‌هاوكاری مشك و چۆله‌كه‌كان جلێكی جوان بۆ خۆی ده‌دورێت.. كه دوو خوشكه‌كه‌ی جله‌كه‌ی له‌به‌ردا ده‌بینن، بۆی ئه‌دڕێنن و باوه‌ژنه‌كه‌شی ده‌ڵێت نابێت له‌گه‌ڵمان بێیت و ماڵ پاكبكه‌ره‌وه.
ژنێكی ساحر كه ئیلهامی له‌رۆحی دایكی ساندرێلاوه وه‌رگرتوه، دێته لای ساندرێلا و جلێكی دڵفڕێن و پێڵاوێكی نایابی ده‌داتێ و پێی ده‌ڵێت ئه‌م سیحره تا نیوه‌شه‌وه، به‌ومه‌رجه بچۆ ئاهه‌نگه‌كه كه نیوه شه‌و بێیته ماڵه‌وه.
سه‌ندرێلاش ده‌چێت، له‌وێ ئه‌میر ده‌یبنێت و عه‌شقی ده‌بێت، سه‌مای له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام كه ساندرێڵا بیری واده‌ی سیحره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه، ده‌یه‌وێت فریا بكه‌وێت و به‌په‌له راده‌كاته ماڵه‌وه.. تاكێك له پێڵاوه‌كه‌ی جێده‌مێنێت..
ئه‌م تاكه پێڵاوه‌ش ده‌بێته به‌ڵگه‌ی گه‌ڕانی ئه‌میر به‌دوای سه‌ندرێلای ونبو دا.
تێبینی: چیرۆكی ساندرێلا به 13 ڤێڕژنی جیاوازی میلله‌تان به‌كتێب نوسراوه... 24 جاریش كراوه به فیلمی سینه‌مای و ئه‌نیمه‌یشن. جگه له فیلم كارتۆن.
له په‌یجی فه‌رمی توانا عوسمان وه‌رگیراوه
PM:03:25:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 12094
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت