ته‌له‌عفه‌ر..سێ سه‌ركرده‌ی داعش كوژران


وێستگه‌ نیوزـ

ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی عیراق كوژرانی  سێ سه‌ركرده‌ی باڵای داعشی له‌ ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاند كه‌ له‌ بۆردومانێكی چڕی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان پێكراون.

سه‌رچاوه‌ عیراقییه‌كان رایانگه‌یاند دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی ئازاری 2017، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق به‌چڕی كه‌وتوونه‌ته‌ بۆردومانی ته‌له‌عفه‌ر و یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانیش كه‌ باره‌گای دارایی داعش بووه‌ وێران كراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ كوژراون.

هاوكات به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازیی عیراق له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی چڕی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، سێ سه‌ركرده‌ی باڵای داعش له‌ته‌له‌عفه‌ر كوژراون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی به‌مجۆره‌ هێناوه‌: مه‌حمود خه‌له‌ف حسێن، به‌رپرسی سه‌ربازی ته‌له‌عفه‌ر و عه‌بدولكه‌ریم ساڵح، به‌رپرسی كه‌تیبه‌ی تۆپهاوێژه‌كان و نازم فه‌رحات، به‌رپرسی ئیداری له‌ ته‌له‌عفه‌ر.


PM:07:15:27/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 3047 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت