سویسرا لێکۆڵینەوە لەسەر پـۆستەرەکەی دژی ئه‌ردۆغان دەکات


وێستگه‌ نیوزـ

داواکاری گشتی لە سویسرا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی پـۆستەرێک کە لە خۆپیشاندانێکدا لە شاری بێرنی پایتەخت لە دژی سەرۆکی تورکیا بەرزکرایەوە.

دۆمێنیک یجی، وتەبێژی پۆلیسی بێرن ئەمڕۆ دووشەممە ریاگەیاند: داواکاری گشتی دەیەوێت بزانێت ئایا ئەو پـۆستەرە یاساکانی نەهێشتنی هاندان بۆ توندوتیژی پـێشێلکردووە یان نا.

خۆپـیشاندانەکە رۆژی شەممەی رابردوو لە لایەن چەند گروپ و پارتێکەوە ئەنجامدرا و تیایدا پـۆستەرێـکی گەورە بەرزکرایەوە کە لەسەری وێنەی دەمانچەیەک ئاراستەی سەری سەرۆکی تورکیا کرابوو و لە ژێریدا بە ئینگلیزی نووسرابوو "ئەردۆغان بکوژن" .

پارتی دیموکراتی سۆسیالیستی سویسرا کە یەکێک بوو لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە، لە زاری وتەبێژەکەیەوە ڕایگەیاند گروپێک کە هیچ پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەکەوە نەبوو ئەو پـۆستەرەیان بەرزکردبووەوە.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا رەجەب تەیب ئەردۆغان ناڕەزایـیەکی توندی لە دژی دەربڕی و وتی پارتە چەپڕەوەکانی سویسرا و تێرۆرستان کە مەبەستی لایەنگرانی پەکەکەیە و یەپەگە بوو، پـێکەوە خۆپیشاندانیان کرد و وێنەی سەرۆکی تورکیایان لە بەردەم پەرلەمانی سویسرا بەرزکردەوە کە دەمانچەیەک ئاڕاستەی سەری کرابوو، بەڵام پەرلەمانی سویسرا بێ دەنگ مایەوە.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی دیپـلۆماتكارانی سویسرای کرد و داوای لێکردن ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی بەشداربووانی ئەو خۆپیشاندانە بگیرێتەبەر.


PM:08:19:27/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 3556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت