جه‌نڕاڵ عامر بەگ: کوژرانی خەڵکی مه‌ده‌نی لە ئەستۆی داعشە
وێستگه نیوزـ
سەرچاوە عێراقیەکان ئاشكرایانكرد كه له‌سه‌ره‌تای ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ تائێستا نزیکەی 200 هەزار کەس لە دانیشتوانی موسڵ خۆیان له ده‌ستی داعش رزگار كردووه.
عامر بەگ جه‌نڕاڵی فڕۆکەوان له هێزی ئاسمانیی عیراق به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه وێڕای ئه‌و ژماره‌یه، وەک دەوترێت زیاتر لە 400د هەزار هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی دیكه لە موسڵدا گیریان خواردووە و ئەوەشی لەوێ دەکوژرێت لە ئەستۆی داعشە.
سه‌باره‌ت به پرسی كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له شه‌ڕی موسڵدا، ئه‌و جه‌نڕاڵه ده‌ڵێت: ئەمە شەڕە و لە شەڕیشدا گوڵ و سێ‌و ناهاوێژرێن و گوڵباران ناکرێت، هەموو شتێکیش چاوەڕوانکراوە بە تایبەت کاتێک بەرامبەرەکەت دوژمنێکی دڕندە و خوێنڕێژبێت.
دەشڵێت: داعش ئەزموونێکی گەورەی لە شەڕەکانی خۆرهه‌ڵاتی موسڵدا وەرگرتووە و تاکتیک و ستراتیژیەتی خۆی لە شەڕەکاندا گۆڕیوە و مانۆڕی نوێ بەکاردەهێنێت.
ژەنەراڵ عامر کە ڕێکخەری بەرەی ئایندەی نەینەوایە ئاشكرایكردووه كه له شەڕەکانی خۆرئاوای موسڵ داعش خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنێت و لەناو ماڵ و لە ژێرزەمین دایانناون و لەسەر سەربانی ماڵەکان و باڵەخانەکان و لەو شوێنانەوە شەڕ دەکەن، دەشڵێت لە شەڕیشدا ئاساییه كه ته‌قه له‌و شوێنانه بكرێت كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێدایه.
جه‌نڕاڵ عامر دەڵێت ئەو باڵەخانانەی داعش شەڕیان لێوە دەکات بە بۆمب چاندونی و ئۆتۆمبێلیشی بۆ تەقاندنەوە ئامادەکردووە.
PM:08:31:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4343
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت