دوایین لێدوانی وتهبێژی حكومهتی ههرێم لهسهر پاشهكهوتی موچه
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند تائێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە لەبارەی پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەکەوتی موچە.
سەفین دزەیی، بە رۆژنامەنووسانی ڕراگەیاند پێداچوونەوەکە گشتگیر دەبێت و وەزارەتی دارایی و پسپۆڕانی ئەو بوارە ئامادەیی خۆیان دەکەن بۆئەوەی بزانن پێداچوونەوەکە بە چ شێوەیەک بێت و بە چ ڕێژەیەک بێت.
وتیشی هەر کاتێک ئەو لیژنەیە کارەکانی تەواوکرد پڕۆژەکەیان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری لەسەر دەدرێت.
ئەو لێدوانەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەکاتێکدایە پێشتر وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حکومەت لە بەرنامەیدایە لە مانگی ئازارد دەستکاری سیستمی پاشەکەوتی موچە بکات.
PM:09:10:27/03/2017
ئهم بابهته 14617
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت