شێرەکانی عودەی لە پارکێكی بەغدا
وێستگه نیوزـ
نۆ لهو شێرانەی كه لە سەردەمی سەدام حسێن، سهرۆكی رژێمی پێشوی عیراقهوه لەلایەن عودەی کوڕە گەورەی سەدامەوە لە ناوچەی سەوز بەخێو دەکران، ئێستا لە پارکی زەورای شاری بەغدا دەژین و لەلایەن شارەوانی بەغداوە چاودێری دەکرێن.
ئەو شێرانەی لەسەردەمی سهرۆكی رژێمی بهعس لەلایەن عودەی کوڕە گەورەی سەدامەوە لە ناوچەی سەوز بەخێودەکران، ئێستا لە پارکی زەورای شاری بەغدا دەژین و لەلایەن شارەوانی بەغداوە چاودێری دەکرێن.
ئەم شێرانە لەلایەن نەبیل جبوری، کارمەندی شارەوانی بەغدا بەخێو دەکرێن و رایگەیاندووه کە چوار مانگ دوای رزگاکردنی عیراق لەلایەن ئەمریکاوە بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هێنراونەتە پارکی زەورا.
نەبیل جبوری وتیشی: "یەکەمجار یەکێک لەو 9 شێرەیان هێنا کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادان لەلایەن سەربازانی ئەمریکیەوە کوژرابوو، وتیشی لەکاتی خۆیدا ئەمریکا ویستی ئەو شێرانە بباتە دەرەوەی وڵات بەڵام لەمەدا سەرکەوتوو نەبوو، دواجار بۆ رێگرتن لە زۆربوونیان رێگەی لە زاوزێکردنی ئهو شێرانه گرت."
جبوری وتیشی لەو کاتەوە ئەم شێرانە زاوزێیان نەکردووە، بهڵام ئەم شێرانە لە رەگەزە باشەکانن و ناوبهناویش لەلایەن پزیشکانی ڤێتەرنەری دەپشکێنرێن.
عودەی و شێرەکانی
PM:10:28:27/03/2017
ئهم بابهته 177772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت