عه‌بادی: عیراق پێویستی به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆک وەزیری عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ کە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عیراقدا بمێننەوە بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی سوپا لە قۆناغی دوای داعشدا.

لە چاوپێککەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگیه‌اند: هێزەکانی عیراق پێویستیان بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە مه‌شق و راهێنان و پێشکەشکردنی هاوكاریی لۆجیستیكی و هاوکاریکردنی هێزەکانی عیراق لە بواری هەواڵگریدا.

حاڵی حازر لەچوارچێوەی ئەرکە سەربازییەکاندا لە دژی داعش نزیکەی پێنج هه‌زار سەربازی ئەمریکی لە عیراقدا هەن و فۆکس نیوزەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا دەیەوێت هه‌زار سەربازی ئەمریکی لە عیراقدا بمێننەوە، عه‌بادی لە وەڵامدا وتی " تۆزێک لەوە زیاتر."

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكراشیكرد کە لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا دڵنیایی لە ئیداره‌ی واشنتن و کۆنگرێس وەرگرتووە تەواو پاڵپشتی لە بەغدا بکەن لەو شەڕەکەیدا كه‌ ئێستا له‌ عیراق دژی داعش ده‌گوزه‌رێت.


AM:08:52:28/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 2765 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت