داعش یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی به زمانی فارسی ئارستەی ئێران كرد
وێستگه نیوزـ
بۆیه‌كه‌مجار له‌كاتی ده‌ستكردنی به كرده‌وه خوێناوییه‌كانی و لە نوێترین گرتەی ڤیدیۆییدا، رێكخراوی داعش به زمانی فارسی هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد ئەمەش یەکەمجارە ئەو رێکخراوە هەڕەشە لەو وڵاتە بکات.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز به‌پێی میدیاكانی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه كه رێكخراوی داعش گرته‌یه‌ی ڤیدیۆیی به‌ناوی "وڵاتی فارس له‌نێوان ئێستا و رابردوو" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاشكرایكردووه هێزێكی سه‌ربازیی پێكهێناوه ئه‌ركی به‌ئامانجكردنی دامه‌زراوه‌كانی ئێرانه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ماوه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه 36 خوله‌كه و له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا داعش تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌پاڵ ئێران كه موسڵمانانی سوننه راوه‌دوو ده‌نێ و ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و وڵاته كردووه به‌وه‌ی هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا داعش ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌شی نمایشكردووه كه ئه‌ركی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێرانیان پێ سپێردراوه‌و ناوی هێزه‌كه‌ش نراوه "كه‌تیبه‌كانی سه‌لمان فارسی"، ده‌ریشكه‌وتووه كه ئه‌و هێزه مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ر نیشانه‌شكێنی ده‌كه‌ن و شوێنه‌كه‌شیان پارێزگای دیاله‌ی خۆرهه‌ڵاتی عیراق بووه.
داعش له‌و گرته‌یه‌دا وتویه‌تی كه شه‌ڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێكردووه و له هه‌نگاوی یه‌كه‌میشدا پشت به كار و كرده‌وه و هێرشی خۆكوژی ده‌به‌ستێت، بۆئه‌وه‌ش له گرته‌كه‌دا چوار چه‌كداری داعش نیشاندراون كه گوایه به ره‌گه‌ز ئێرانین و هه‌رچواریان چوار هاوڵاتیی عیراقییان سه‌ربڕیووه و ئه‌و كاره‌شیان وه‌ك په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه بۆ تاران ناردووه.
له گرته‌كه‌دا سیان له‌و چوار ئێرانییه‌ی ناو داعش به نازناوه‌كانی ئه‌بو فاروق فارسی و ئه‌بو موجاهید بلوشی و ئه‌بو ئه‌سعه‌د ئه‌هوازی قسه‌یان كردووه و داوایان له ئێرانییه‌كانی تارانی پایته‌خت و ئه‌سفه‌هان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه هێرش بكه‌نه سه‌ر حه‌وزه ئایییه‌كانی ئێران.
AM:09:17:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 16433
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت