روخساری سەحاف دوای 14 ساڵ ببیننە
وێستگه نیوزـ
عیراقییه‌كان یادی 14 ساڵه‌ی شه‌ڕی داگیركردنی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا كرده‌وه كه به‌رامبه‌ر گورزه كوشنده‌كانی هاوپه‌یمانی به‌رگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌گرت.
گورزی هاوپه‌یمانان سه‌ربازگه و ژێرخانی ئابوریی كرده ئامانج و دواتر هێزی وشكانی سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هاتنه عیراقه‌وه، له‌و كاته‌دا وشه‌یه‌ك له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف، وه‌زیری راگه‌یاندنی رژێمی به‌عس زۆر به‌كارده‌هێنرا، ئه‌ویش وشه‌ی "علوج" كه بوو بۆ وه‌سفكردنی ئه‌مریكاییه‌كان به‌كاری ده‌هێنا، هه‌ر به‌و وشه‌یه‌ش سه‌حاف له شه‌و و رۆژێكدا بووه كه‌سێكی دیاری ناسراو له جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا.
محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف كێیه؟
له‌كاتی جه‌نگه‌كه‌دا شه‌قامی عه‌ره‌بی هه‌میشه گوێبیستی محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف بوون تا دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی جه‌نگیان به وته و پڕوپاگه‌نده‌كانی خۆی بۆ بگوازێته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه سه‌حاف به‌هۆی گوزارشت و گفت و قسه و وه‌سفه‌كانی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له بیره‌وه‌ریی عه‌ره‌به‌كاندا هێشتا ماوه‌ته‌وه.
"علوج و گێل و طه‌راطیر"
محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف چه‌ند گوزارشتێكی كۆنی ناو زمانی عه‌ره‌بیی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا به‌كار ده‌هێنا كه زۆربه‌ی شه‌قامی عه‌ره‌بی لێی حاڵی نه‌ده‌بوون، ئه‌مه‌ش وایكرد خه‌ڵك به‌دوای مانای ئه‌و وشانه‌دا بگه‌ڕێت كه سه‌حاف له‌زاری ده‌هاته ده‌ره‌وه، ئێستاش هه‌ر كه ده‌وترێت "علوج" خه‌ڵك وه‌زیری پڕوپاگه‌نده‌كه‌ی سه‌دامی بیرده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌حاف باس له‌وه ده‌كات بۆچی ئه‌و وشانه‌ی به‌كارهێناوه، ناوبراو ده‌ڵێت كه پێشتر خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ئه‌و وشه‌یه‌ی به سوپای فارس و رۆمی داگیركه‌ر وتووه، سه‌باره‌ت به وشه‌كانی " گێل و طه‌راطیر"یش ده‌ڵێت ئه‌مانه واتا لاوازی ده‌رده‌خه‌ن و به‌كارمهێنان تا ئاماژه به‌وه بكه‌م داگیركه‌ران لاواز و گێل و نه‌فامن.
بوكه‌ڵه‌ی سه‌حاف
به‌هۆی كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كه‌یه‌وه له‌كاتی شه‌ڕی عیراق، كۆمپانیاكانی دروستكردنی بوكه‌ڵه له ئه‌مریكا، بوكه‌ڵه‌ی شێوه سه‌حافیان دروست كرد كه ده‌یوت "كافره ئه‌مریكاییه‌كان له به‌غدا نین" یان "به‌پێی زانیارییه‌كانمان هه‌موو ئه‌مریكاییه‌كان كوژراون"، بوكه‌ڵه‌كه‌ی سه‌حاف یه‌كێك بوو له‌و زنجیره بوكه‌ڵانه‌ی كه له‌كاتی جه‌نگی ئه‌مریكا له عیراق له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنران، كۆمپانیاكان له‌وكاته‌دا بوكه‌ڵه‌ی شێوه سه‌دام و ئوسامه بن لادن و جۆرج بوشی كوڕیشیان دروستكرد.
پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌خۆشی و مردن
دوای ده‌رنه‌كه‌وتی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، چه‌ند پڕوپاگه‌نده و ده‌نگۆیه‌ك له رۆژنامه‌كان بڵاوبوونه‌وه كه گوایه محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف نه‌خۆشه و له‌سه‌ر جێگایه، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی وروژاند عه‌لی سیار، عه‌میدی رۆژنامه‌نوسانی به‌حره‌ین بوو كه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا وا ده‌ركه‌وتووه سه‌حاف نه‌خۆشه و له‌سه‌ر جێگایه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها پڕوپاگه‌نده ده‌رچوو.
ئێستا روخساری سه‌حاف چۆنه؟
دوای شه‌ڕی عیراق روخانی سه‌دام حسێن، كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كه‌ی سه‌دام له ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامدا و وه‌ك تێبینی ده‌كرا پیری و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن به سه‌حافه‌وه پێوه دیاربوو، دوای ماوه‌یه‌ك سه‌حاف عیراقی به‌ره‌و ئیمارات و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌بوزه‌بی جێهێشت و له‌وێ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ورده‌كاریی هه‌فته‌كانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێنی باس كرد، له‌وكاته‌وه هه‌واڵی سه‌حاف نه‌ما و ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانرا كه نیشته‌جێی ئه‌بوزه‌بییه.
دوا ده‌ركه‌وتنی سه‌حاف
یوسف خوری، بازرگانی ئیماراتی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له ئیسنتاگرام وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری راگه‌یاندنی رژێمی به‌عس گرتبووی، هه‌ندێك به "علوج" كۆمێنتیان له‌و وێنه‌یه دا و هه‌ندێكی دیكه‌ش وه‌سفیان كرد و هیوای ته‌ندروستییه‌كی باشیان بۆ خاستبوو.
دواجار مافناسێکی عه‌ره‌ب به‌ناوی مانع عتێبی له 3-6-2016دا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی و سه‌حافی بڵاوكرده‌وه و ئه‌مجاره وه‌ك تێبینی ده‌كرێت وا ده‌ركه‌وتووه سه‌حاف له ته‌ندروستییه‌ك باش و حاڵێكی باش‌دا بێت.
AM:11:58:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 65677
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت