سەرۆک کۆماری تورکیا: قۆناغی چاره‌سه‌ری كۆتایی هاتووه
وێستگه نیوزـ
سه‌رکۆماری توركیا رایگه‌یاند قۆناغی چاره‌سه‌ر و پرسی له‌و جۆره هه‌مووی له‌ڕابردوودا مایه‌وه، ئێستا كه‌سێك نییه ئێمه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ باس بكه‌ین، ئه‌و كاره ته‌واو بوو.
له میانی به‌شداریكردنی له له په‌خشێكی هاوبه‌شی شۆ تی ڤی، خه‌به‌ر تورك و بڵومبێرگ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگدانی 16ی نیسان به "به‌ڵێ"بێت، شتێكی دیكه دێیته ئاراوه كه ناوی "قۆناغی چاره‌سه‌رنه‌بێت؟" وتی: "ئێمه له‌ئێستادا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو به‌جددی به‌ره‌نگاری رێكخراوی تیرۆرستی ده‌بینه‌وه. قۆناغی چاره‌سه‌ر و پرسی له‌و جۆره هه‌مووی له‌ڕابردوودا مایه‌وه. ئێستا كه‌سێك نییه ئێمه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ باس بكه‌ین. ئه‌و كاره ته‌واوبوو."
وتیشی: "ئێستا وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ژینگه و شارسازی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامده‌ده‌ن كه به‌زۆر له ماڵه‌كانیان ده‌ركراون و له‌ڕێگه‌ی تونێله‌كانه‌وه كه له‌نێوان ماڵه‌كاندا دروستكراون هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. كاره‌كانی بونیاتنانی بینا و ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامه و ماوه‌یه‌كی دیكه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئه‌و ناوچانه نیشته‌جێده‌كه‌ینه‌وه."
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌یان له‌ئامێزگرتووه كه ده‌ڵێن "من كوردم"، به‌ڵام كوردچێتی، نه‌ژادپه‌رستی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و دژی ئه‌وه‌ین." وتیشی: "لەبەرئەمە تورکچێتی، کوردچێتی، لازێتی و ئەم شتانە نییە، خاڵی هاوبەشمان هاوڵاتییبوونمانە لە کۆماری تورکیا و لەمەدا جیاکاری ناکەین، بوونەوەرانمان بەر لەهاتنەبوونیان خۆش دەوێن، دەڵێین 80 ملیۆن خوشک و براین، ئێمە لەوەدا سەردەکەوین، هەمومان ستایشی هاوڵاتییبونمان لە کۆماری تورکیا دەکەین."
ئه‌ردۆغان پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه و وتویه‌تی: "بۆچی خوشک و برا کوردەکانمان بە وتنی (من تاکێکی گەلی تورکم) هەراسان بن؟ هەراسان مەبە، لە هەموو وڵاتێک تاکی ئەو وڵاتە وەک گەل شانازی بەخۆیەوە دەکات، ئەمان بۆچی هەراسان دەبن، من لەوە تێناگەم. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن 'ئێوە تەنها ئێمە جێمەهێڵن، کە ئێوە ئێمە جێبهێڵن ئەوان بە هەڕەشەوە دێنە سەرمان'. "
به‌وته‌ی ئه‌ردۆغان لە ئێستادا بەهۆی ئەو ئاسایشەی وەزارەتی ناوخۆ، سوپا، پۆلیس و گوندپارێزان لە ناوچەکە دەستەبەریان کردووە ئاهێک هاتووەتەوە بەبەر هاوڵاتیانی توركیا و ئیدی شەو و رۆژ بە ئارامی دەخەون و دەسوڕێنەوە، ده‌شڵێت: "خوا یاربێت لەمەودواش لە باشووری رۆژهەڵات لە 16ی نیسان دەوڵەت و گەل ئاوێتەی یەکتر دەبن و قۆناغێکی زۆر بەپەلە و جیاواز دێیتە دی و وەبەرهێنان روودەکاتە ئەو ناوچانە کە ئەمەش رەوشەکە زۆر دەگۆڕێت."
وتیشی: " بەر لە رۆژی شەممە سه‌ردانی شاری وان ده‌كه‌ن و دواتریش بۆ دیاربەکر لەگەڵ سەرۆک وەزیران لەم دوو پارێزگایە پلانمان بۆ چاوپێكه‌وتنی زۆر گەورە داناوە".
PM:01:24:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4929
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت