به‌رپرسێكی ئه‌ڵمانی، توركیا به "سیخوڕی" تۆمه‌تبار ده‌كات
وێستگه نیوز –
به‌رپرسێكی ئه‌ڵمانی توركیای تۆمه‌تبار كرد به سیخوڕیكردن به‌سه‌ر لایه‌نگرانی بانگخواز فه‌تحوڵا گیوله‌ن له ئه‌ڵمانیا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كارێكی قبوڵكراو نییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بوریس بیستۆریۆس وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی ساكسۆنیای باشوور وتی: "هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له ترس له پیلانگێڕییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ده‌كرێت وه‌ك نه‌خۆشی وه‌سف بكرێت".
بوریس بیستۆریۆس ئاشكرایكرد كه به‌رپرسانی توركیا داوایان له به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا كردووه هاوكار بن له سیخوڕیكردن به‌سه‌ر 300 كه‌س و رێكخراو كه پێیوایه نزیكن له بانگخواز فه‌تحوڵا گیوله‌ن كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی توركیاوه تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی له‌پشت كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌ی ته‌مموزی رابردووه‌وه‌یه و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ژی.
ئه‌م تۆمه‌تباركردنه له كاتێكدایه كه ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپا له‌نێویاندا ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر رێگریكردن له ئه‌نجامدانی چالاكی له‌سه‌ر خاكه‌كانیان بۆ بڕواهێنان به توركه‌كانی ده‌ره‌وه تا به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته بده‌ن له راپرسییه‌كه‌ی نیساندا، له هه‌ڵكشاندایه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
PM:04:23:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3198
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت