باوكی دوو كچه به‌ندبێژه‌كه: هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
سارا و خه‌نده دوو كچه به‌ندبێژه‌كه‌ی كۆیه كه ئێستا له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێن به هاوكاری باوكیان به‌رده‌وامن له‌كاری هونه‌ری، هاوكات عه‌لی به‌كری باوكیان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگریان زۆره‌و رۆژانه په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت.
هونه‌ری به‌ندبێژی هونه‌رێكی ره‌سه‌نی كوردیه‌و له دێر زه‌مانه‌وه وتراوه، سارا و خه‌نده‌ش دوو خوشكن و خه‌ڵكی قه‌زای كۆیه‌ن، به‌هاوكاری باوكیان هونه‌ری به‌ند بێژیان هه‌ڵبژاردوه‌و سه‌ره‌رای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌رویان ده‌بێته‌وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ری.
عه‌لی به‌كر، باوكی سارا و خه‌نده له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی وتی: "ماوه‌ی پێنج مانگه له‌گه‌ڵ كچه‌كانم خه‌ریكی كاری هونه‌رین و هه‌ر خۆشم هۆنراوه‌و ئاوازیان بۆ داده‌نێم، بۆیه به‌ندبێژیشم بۆ كچه‌كانم هه‌ڵبژاردوه چونكه له‌ئێستادا هیچ ژنێكی به‌ندبێژ له‌كوردستان نیه و ده‌مانه‌وێت ئه‌و رێچكه‌یه بشكێنین".
هاوكات سارا عه‌لی رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا له تۆمارگاكان سی دی ئێمه بڵاوبوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین دانیشتن و ئاهه‌نگی تایبه‌تیشمان هه‌یه، زۆریش دڵخۆشم كه ئه‌م كاره‌م هه‌ڵبژاردوه، راسته گرانه به‌ڵام به‌هۆی هاوكاری باوكمانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین".
خه‌نده عه‌لیش وتی: "ئێمه ویستمان ئه‌و رێچكه‌یه بشكێنین و به‌رده‌وامیش ده‌بین".
عه‌لی به‌كر باوكی كچه به‌ندبێژه‌كان وتی: "رێگریمان زۆره‌و رۆژانه په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرێت، به‌ڵام كۆڵناده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین".
PM:04:36:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 170064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت