كیا چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی نوێی نمایش ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
پێشانگای جنێڤ-ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئۆتۆمبێل، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین چالاكییه‌كانی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ئاستی جیهان، كه ساڵانه چه‌ندین كۆمپانیای پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل له سویسرا كۆده‌كاته‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی باشترینی كه هه‌یانه و تیایدا كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان ركابه‌ریی یه‌كدی ده‌كه‌ن بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌وه‌ی كه هه‌یانه له كاتی نمایشكردنی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كانیان.
ئه‌مساڵ له هه‌شتاو حه‌فته‌مین پێشانگای جنێڤ بۆ ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای كیا پێكهاته‌یه‌كی ناوازه‌ی خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان به‌ره‌و خۆی رابكێشێت و چوار نموونه‌ی نوێی خسته به‌ر دیدی ئاماده‌بووان كه هه‌ریه‌كێكیان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌بوو له جوانی و داهێناندا.
نه‌وه‌ی سێیه‌می ئۆتۆمبێلی كیا پیكانتۆ، یه‌كێكه له مۆدێله‌كانی هێمای بازرگانی كه ره‌واجێكی زۆری لای خه‌ڵك هه‌یه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی بوو له‌و پێشانگایه‌دا.
ده‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێلی پیكانتۆ له پێشانگای جنێڤ بۆ ئۆتۆمبێل بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر یه‌كێك له ئۆتۆمبێله گه‌وره و به تواناترینه‌كانی پێش خۆیه‌تی و پیكانتۆ ركابه‌رێكی سه‌رسه‌خت ده‌بێت له كه‌رتی ئۆتۆمبێلدا كاتێك ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه له كاتێكی داهاتووی ئه‌مساڵدا.
هه‌روه‌ها كیا ستینگه‌ر-یش كه ئۆتۆمبێلێكی ناسراو و خۆشه‌ویسته لای هه‌وادارانی ئۆتۆمبێل له جیهاندا، له‌و پێشانگایه‌دا به‌شداریی كرد دوای یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیی جیهانیی له پیشانگای "نیاس"دا، كه بووه جێگه‌ی سه‌رسووڕمانی ئاماده‌بووان به شێوازه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی و به‌هۆی مواسه‌فاته ئه‌وروپییه‌كه‌ی تا له‌گه‌ڵ خواستی جه‌ماوه‌ری پێشانگای سه‌ره‌كیدا گونجاو بێت.
ئۆتۆمبێلی كیا-ی خێرا تێڕوانینێكی وای تۆماركرد كه بۆ هه‌میشه له بیر ته‌ماشاكه‌رانی ناسڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی په‌ره‌پێدانی پێگه‌كه‌ی به‌وپێیه‌ی كه یه‌كێكه له پێشكه‌وتووترین نموونه‌كان له پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێلدا.
وه‌ك په‌ره‌پێدانێك بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی له به‌ده‌ستهێنانی 14 ئۆتۆمبێلی سه‌وز له بازاڕدا به هاتنی ساڵی 2020، كیا دوو ئۆتۆمبێلی نوێی دۆستی ژینگه‌ی له جنێڤ خسته‌ڕوو.
ئۆتۆمبێلی ئۆپتیما سپۆرتس واگۆن-ی خێزانی به دیزاینه ناوازه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌نده كه بووه مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی ئاماده‌بووان، هه‌روه‌ها دۆستی ژینگه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببێته ئۆتۆمبێلی نزیك و زیاتر جه‌ماوه‌ری له ئه‌وروپا.
پێشانگای جنێڤ بۆ ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر كراوه‌بوو كه تا 19ی ئاداری رابردوو به‌رده‌وام بوو، بۆئه‌وه‌ی هه‌لێك بخاته به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ردانیكه‌رانی بۆ چێژوه‌رگرتن له بینینی ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیانه و كیا-ش ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه تا ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیانه‌ی هه‌یه‌تی و دۆستی ژینگه‌ن و له‌گه‌ڵ خواستی ئه‌وروپی یه‌كده‌گرنه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌لێكی فراوانتر بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هێمای كیا له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا بكاته‌وه.
PM:05:29:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت