په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی په‌سه‌ند كرد
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێكی بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ جیابوونه‌وه له به‌ریتانیا و سه‌ربه‌خۆیی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر رێگه‌دان به نیكۆلا ستیرجن سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتله‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی داوایه‌كی ره‌سمی پێشكه‌شی حكومه‌تی به‌ریتانیا بكات بۆ ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه.
په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا به زۆرینه‌ی 69 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 59 ده‌نگ ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه‌ی په‌سه‌ند كرد و داواكه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای له نیكۆلا ستیرجن سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتله‌ندا له‌به‌رچاو نه‌گرت.
ستیرجن فشاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی راپرسیه‌كه له نیوه‌ی دووه‌می 2018 یان نیوه‌ی یه‌كه‌می 2019 پێش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام مای رایگه‌یاند كه "ئێستا كات گونجاو نییه".
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه یه‌كڕیزی كارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له وتووێژه‌كانی كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، به‌ریتانیا بتوانێت رێكه‌وتنێكی نوێ بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدات.
له راپرسییه‌كه‌ی ساڵی 2014دا ده‌نگده‌رانی سكۆتله‌ندی سه‌ربه‌خۆییان ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام ستیرجن رایگه‌یاند كه بڕیاری به‌ریتانیا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا "گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی" دروست كرد.
به‌بۆچوونی ناوبراو، سكۆتله‌ندییه‌كان كه له راپرسییه‌كه‌ی به‌ریتانیا چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تكرده‌وه، به "به‌ڵێ" ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
PM:07:24:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4851
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت