ڤیدیۆیه‌كی شوكهێنه‌ر...منداڵانی داعش راوی مرۆڤ ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش بڵاویان كردووه‌ته‌وه چه‌ند دیمه‌نێكی تۆقێنه‌ری ژماره‌یه‌ك منداڵ ده‌ركه‌وتووه كه مه‌شق له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك ده‌كه‌ن له‌ڕێی كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دیل گرتوویانن.
ژماره‌یه‌ك منداڵ به جلی ره‌شه‌وه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون كه به ده‌مانچه‌وه مه‌شق له‌سه‌ر پێكان ده‌كه‌ن و شێوازی توندڕه‌وانه‌ی داعش له كوشتنی نه‌یاره‌كانیان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه كه‌ناڵی "سكای نیوز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك منداڵ ده‌ركه‌وتوون كه دوای دیلێكی ده‌ستبه‌ستراوه كه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی بیكوژن وه‌ك چۆن راوچییه‌ك دوای نێچیره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.
"سكای نیوز" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانێكی ناوه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و منداڵانه‌ی كردووه كه گومان ده‌كرێت له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانی داعشه‌وه مه‌شقیان له‌سه‌ر كوشتن پێكرابێت.
منداڵه ده‌سته‌به‌سه‌ركراوه‌كان دژایه‌تییان بۆ رێكخراوی داعش ده‌ربڕیوه و رایانگه‌یاندووه كه ناچاركراون شه‌ڕ بكه‌ن و به به‌ڵێنی "شه‌هیدبوون" له‌سه‌ر بیری توندڕه‌وی گۆش كراون.
یه‌كێك له‌و منداڵانه به ناوی مه‌حمود كه ته‌مه‌نی 12 ساڵه و ماوه‌ی حه‌وت مانگ لای داعش مه‌شقی كردووه، رایگه‌یاند كه "كاتێك هه‌وڵی داوه رێكخراوه‌كه به‌جێبێڵێت، به توندی سزا دراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه زیندانی كراوه و ئاو و نانی نه‌دراوه‌تێ و رۆژێك له به‌یانییه‌وه تا ئێواره هیچی نه‌دراوه‌تێ و رۆژی دواتر ده‌به‌یه‌ك ئاویان پێداوه.
وتیشی: "هاوڕێیه‌كم هات، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی نیشاندام و پێیوتم له‌گه‌ڵمدا وه‌ره، چه‌ك و ئۆتۆمبێل و ژنت پێده‌ده‌ن، له به‌هه‌شت ئافره‌تیان هه‌یه".
مه‌حمود ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه چه‌كدارانی داعش له‌ڕێی ته‌له‌فزیۆنه‌وه گرته‌ی ڤیدیۆیی منداڵانیان په‌خشكردووه كه چۆن هێرشی خۆكوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌ره‌ڕای چۆنێتی هه‌ڵوه‌شاندنی چه‌ك و به‌ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:08:01:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 17319
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت