له‌سه‌ر شه‌ڕه منداڵ لە چەمچەماڵ كه‌سێك كوژرا و سێی دیكه‌ش بریندار بوون
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
له‌سه‌ر شه‌ڕه منداڵ، دوو خانه‌واده‌ی دراوسێ له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بوو به شه‌ڕیان و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
عه‌قید حه‌یده‌ر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئازاری 2017، له گه‌ڕه‌كی مۆفه‌رییه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، دوو ماڵی دراوسێ له‌سه‌ر شه‌ڕه منداڵ بووه‌ته شه‌ڕیان، له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندارن كه بریندارێكیان له خانه‌واده‌یه‌ك و دوو بریندار و كوژراوه‌كه‌ش له خانه‌واده‌یه‌كی دیكه‌ن.
ناوبراو وتی: "له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ش فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ دوو كه‌س ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراون".
PM:08:31:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 20846
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت