سەرۆك فراكسیۆنێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستلەكار دەكێشێتەوە


وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
د. فەرهاد تۆفیق، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پشكی حزبی سۆسیالیست دەستی لەكاركێشایەوە و لە جێگەیدا كاندیدی حزبی شیوعی دەستبەكار دەبێت.

د. فەرهاد تۆفیق، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بەپێی رێككەوتنی حزبەكەیان و حزبی شیوعی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كە لە ساڵی 2014 بەڕێوەچوو، بڕیار بووە كورسییەكەی ئەنجومەنی پارێزگا هەردوو ساڵ جارێَك لای یەكێكیان بێت، دوای دروستكردنی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەش كورسییەك بەر هاوپەیمانی نیشتمانی كەوتووە و ئەو كورسییەش بە حزبی سۆسیالیست دراوە.

ناوبراو وتی: "لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنە رۆژی 13-3-2017 دەستلەكاركێشانەوەمان پێشكەشی ئەنجومەن كردووە و چاوەڕوانین لە دانیشتنی ئەنجومەندا بخرێتە دەنگدانەوە و پاشان كاندیدی حزبی شیوعی كاسترۆ مەعروف بێَتە جێگەمان".

د. فەرهاد ئەندامی سەركردایەتی حزبی سۆسیالیست و راوێَژكاری گشتییە و بڕیاریشە بكرێتە بەرپرسی پەیمانگەی كادیران.

هاوپەیمانی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێَمانی خاوەنی كورسییەكن.


PM:11:47:28/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 13047 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو