توركیا له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك نیگه‌رانه‌


 

وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر هه‌ڵكرنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، بڕیاردان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌كاتێكدا ئه‌ندامانی توركمان ‌و عه‌ره‌بی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردووه‌، به‌ كارێكی تاك لایه‌نانه‌و پێشێلكاری ده‌ستووری عیراقی‌ و پێكهاته‌ی جێناكۆكی كه‌ركوكی ده‌زانن.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، له‌ زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: و نیگه‌رانن له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ كه‌ركوك له‌سه‌ر بینا ره‌سمیه‌كانی حكوومه‌ت له‌ شاره‌كه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، قبوڵكردنی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ ده‌نگدانێكدا بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م بینا حكومیه‌كانی شاره‌كه‌دا كارێكی راست نییه‌و به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ بڕیاره‌كه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، بڕیاردان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌كاتێكدا ئه‌ندامانی توركمان ‌و عه‌ره‌بی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردووه‌، به‌ كارێكی تاك لایه‌نانه‌ و پێشێلكاری ده‌ستووری عیراقی ‌و پێكهاته‌ی جێناكۆكی كه‌ركوكی ده‌زانن، هه‌نگاوی تاك لایه‌نانه‌ له‌ كه‌ركوكدا كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین پێكهاته‌و شوناسی جیاجیایه‌، زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ قۆناغی ده‌ستووری ‌و دیالۆگ ‌و دانوستان ‌و هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه‌ كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌میشه‌یی عیراق، بۆیه‌ ده‌بێت لایه‌نه‌كان به‌به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌كاندا بكه‌ن وه‌ك پێشتر.


 


AM:09:34:29/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 2309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت