تا ئێستا حەوت هەزار مووچه‌خۆری مه‌ده‌نی ناوی خۆیان له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمارنه‌كردوه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی بایۆمه‌تری رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا حه‌وت هه‌زار مووچه‌خۆری مه‌ده‌نی ناوی خۆیان له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمارنه‌كردوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی و مۆڵه‌تی خوێندندا نه‌بن ژووری عەمەلیاتی پارێزگاکانەوە لیژنەیەکی تایبەت بڕیار له‌سه‌ر تۆماركردن یان تۆمار نه‌كردنی ناوه‌كانیان ده‌دەن.
سه‌فین غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی بایۆمه‌تری به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "تا ئێستا حه‌وت هه‌زار مووچه‌خۆری مه‌ده‌نی له سیسته‌می بایۆمه‌تری ناوی خۆیان تۆمار نه‌كردوه".
راشیگەیاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش مۆڵه‌تی دایكایه‌تی یاخود مه‌ڵه‌تی خوێندنیان نه‌بێت به‌بێ هیچ هۆكارێك ناوی خۆیان تۆمار نه‌كردبێت، ده‌بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی خۆیان نوسراوێك بنوسن و دواتر بۆ وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار به‌رزده‌كرێته‌وه‌و وه‌زیریش بۆ ژووری عەمەلیاتی پارێزگاکانی دەنێرێت، دواتر لیژنه‌ی لێکۆڵینەوە بڕیار ده‌دات ناویان تۆمار ده‌كرێت یان نا".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ئیمزای وه‌زیریشه‌وه بچێته لای ئه‌و لیژنه‌یه گرنگ نیه، چونكه لیژنه‌ی عەمەلیاتی پارێزگاکان ده‌توانێت بڕیار بدات كه تۆمار ده‌كرێت یان نا".
سه‌فین غه‌فور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تا ئێستا هێزه‌كانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن له‌خۆتۆماركردن و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س به مه‌ده‌نی و سه‌ربازیه‌وه ناوتۆماركردنیان ماوه.
وتیشی: "ناو تۆماركردنی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن له‌ته‌واوبوندایه و دواتر له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هێزه‌كانی ئاسایشیش ده‌ست به تۆماركردنی ناوه‌كانیان ده‌كه‌ن".
AM:10:44:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 6169
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت