شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د په‌یامێكی له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ھه‌ڵكردنی ئـاڵای كوردستانه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی له‌ پارێزگارو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات بۆ ده‌ركردنی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵا له‌ كه‌ركوك ده‌كات.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵاوه‌ له‌ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌.

شاناز له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پیرۆز بێت هه‌ڵكردنی ئاڵا گه‌شه‌كه‌ی كوردستان و نووسینی ناوی ده‌زگاكان به‌ زمانی شیرینی كوردی له‌سه‌ر ده‌زگا حكومیه‌كانی كه‌ركوك". 

ده‌شڵێت: "پیرۆز بێت له‌ گه‌له‌كه‌مان، له‌ كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان و له‌ گشت پێكهاته‌ ره‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوكی ئازیزو له‌ مامی گه‌وره‌ و پارێزه‌ری كه‌ركوكمان".

راشیگه‌یاندووه‌: "له‌ ناخی دڵه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ پارێزگاری كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌كه‌م كه‌ له‌ كۆتاییدا ئه‌و به‌ڵێنه‌ مێژووییه‌یان بۆ هێناینه‌ دی، ئاوه‌دان بێت كوردستان و هه‌ر شه‌كاوه‌ بێت ئاڵا ره‌نگینه‌كه‌ی كوردستان".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاریدا ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای عیراق له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له‌ شاره‌كه‌دا هه‌ڵبكرێت و كوتله‌ی عه‌ره‌ب و به‌ره‌ی توركمانیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یان كرد.

هه‌روه‌ها نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند "هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك دژی هیچ پێكهاته‌یه‌كی تر نییه‌".

له‌ كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌شدا، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك، به‌بێ به‌شداری لیستی عه‌ره‌بی و توركمانی كه‌ركوك پێشێلكردنی ئاشكرای ده‌ستووره‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش پێكهاته‌ی توركمان له‌ كه‌ركوك گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌ شاره‌كه‌ ئه‌نجامداو دژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك وه‌ستانه‌وه‌.


AM:11:20:29/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 7597 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو