كه‌ژی لاسایی ئه‌م كچه ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
خانمه گۆرانیبێژی لاوی كورد كه‌ژێ هاوتا، وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی له په‌ڕه‌كه‌یدا بڵاوكرده‌وه كه لاسای منداڵێك ده‌كاته‌وه.
كه‌ژێ پاش گه‌وره‌بوونی به شێوه‌یه‌كی زۆر گۆڕاوه و له‌نوێترین ده‌ركه‌وتنیشیدا وێنه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵێكی كچ بڵاوكردووته‌وه كه‌تیایدا لاسای ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "هه‌میشه منداڵم خۆش ده‌وێت به تایبه‌ت ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته جوانانه‌ی ده‌بن به جێگه‌ی تێڕوانین هه‌ر بۆیه لاسایی ئه‌وم كرده‌وه".
كه‌ژێ پێشتریش ده‌رباره‌ی گه‌وره‌بوونی وتبووی: "چاره‌نوسی مرۆڤه‌كان دیار نییه و نازانی به كوێت ده‌گه‌یه‌نێت منێكی پێنج ساڵی له‌و ته‌مه‌نه ته‌نها نازم ده‌كرد و خۆم پادشای هه‌موو شت بووم، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شته‌كان گۆڕاون و جیاوازن و به‌ره‌و ژیانێكی گه‌وره ده‌ڕۆم كه پڕه له تاڵی و سوێری و شتی چاوه‌ڕواننه‌كراو، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ گه‌شبین بێت و باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌بێت".
AM:11:33:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 67201
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت