باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه به رێژه‌یه‌كی كه‌م.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ده‌ڵێت: "له هه‌ولێر به‌رزترین پله 20 پله، سلێمانی 19 پله، دهۆك 21 پله‌و كه‌ركوك 22 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت".
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 30ی ئازاری 2017، كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێ ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه بڵاویكردووه‌ته‌وه: له هه‌ولێر به‌رزترین پله 21، سلێمانی 20 پله و دهۆك 22 پله و كه‌ركوك 23.
PM:12:31:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 37077
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت