هاوڵاتیه‌ك له نهۆمی سێیه‌می بازاڕێكی سلێمانی كه‌وته خواره‌و گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئازاری 2017، له نهۆمی سێیه‌می بازاڕێكی شاری سلێمانی هاوڵاتییه‌ك كه‌وته خواره‌وه و گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شوێنه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك له ره‌گه‌زی نێر له بازاڕی شه‌وكه‌تی مه‌لا، له مه‌سعه‌دێكه‌وه له نهۆمی سێ كه‌وته خواره‌وه، به داخه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.
وتیشی: "ئه‌و هاوڵاتییه كاتێك ده‌رگای مه‌سعه‌ده‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه به په‌له خۆی پیا كردووه، كه‌له‌و كاته‌دا مه‌سعه‌ده‌كه له‌و نهۆمه‌دا نه‌بووه‌و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌له نهۆمی سێیه‌مه‌وه بكه‌وێته خواره‌وه و به داخه‌وه گیانی له ده‌ست داوه".
PM:12:57:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 93597
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت