چیك له‌ بواری‌ كشتوكاڵدا هاوكاری‌ كوردستان ده‌كات


وێستگه‌ نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
كۆماری‌ چیك له‌ رێگه‌ی‌ كۆڕبه‌ندێكی‌ ئابوورییه‌وه‌ ده‌یه‌وێت رای‌ به‌رپرسان و شاره‌زایانی‌ كشتوكاڵ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ بزانێت تا بتوانێت كه‌رتی‌ كشتوكاڵ به‌ره‌و پێش بخات.

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌ردار قادر، له‌ بری پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ كۆماری‌ چیك له‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان، كۆڕبه‌ندی‌ ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و چیك بۆ په‌ره‌پێدانی‌ كشتوكاڵ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ هاورده‌ و ناردنكاران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كشتوكاڵی‌ سلێمانی‌ سازكرا.

شێخ عه‌تا محه‌مه‌د، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ هاورده‌ و ناردنكاران به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند: كۆماری‌ چیك له‌ بواری‌ كشتوكاڵ و ئامێره‌ كشتوكاڵییه‌كاندا زۆر پێشكه‌وتوون و هه‌رێمی‌ كوردستانیش مه‌به‌ستیه‌تی‌ له‌ بواری‌ كشتوكاڵدا پێش بكه‌وێت، جگه‌ له‌وه‌ش كوردستان و چیك په‌یوه‌ندی‌ باشیان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و كۆڕبه‌نده‌یان سازكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسان و كۆمپانیا چیكییه‌كان خۆیان ناوچه‌ كشتوكاڵییه‌كانی‌ كوردستان ببینن.


PM:01:05:29/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 3991 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت