یه‌كه‌مین خوێندكاری كورد به‌ره‌و یابان به‌ڕێكه‌وت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، یابان خاوه‌ن ئه‌زمونێكی ناوازه و ده‌وڵه‌مه‌نده به‌تایبه‌ت له بواری ته‌كنه‌لۆژیا، بۆیه دڵخۆشن به‌ردی بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه زانستیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یابان داده‌نێن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كه‌مین خوێندكاری كورد به‌ره‌و یابان به‌رێكه‌وت.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئازاری 2017، له میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ (كاتسومی مۆریاسۆ) كونسڵی گشتی یابانی له هه‌رێمی كوردستان هات.
له‌و دیداره‌دا، كه به‌ئاماده‌بونی د. ئامانج سه‌عید، راوێژكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د. جوان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان به‌ڕێوه‌چو، گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی نێوان یابان و هه‌رێمی كوردستان كرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، كونسڵی گشتی یابان وتی: "خوشحاڵم كه بۆ یه‌كه‌مینجاره سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌م، خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین خوێندكاری كوردیان له زانكۆیه‌كی هێرۆشیما وه‌رگرتوه، هیواشی خواست لێره‌وه بتوانین په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ست پێ بكه‌ین".
له به‌رامبه‌ردا، د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: " وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خۆشحاڵبوین به‌كردنه‌وه‌ی كونسڵی یابان له كوردستان، كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یابان ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: گه‌لی یابان و گه‌لی كورد له قوربانیدان خاوه‌ن مێژویه‌كی هاوبه‌شن، هه‌ردوو گه‌ل رووبه‌ڕووی تاوانێكی گه‌وره بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له بۆردومانكردنی به‌چه‌كی كیمیای ئه‌تۆمی.
وتیشی: "هه‌ر ئه‌و قوربانیدانه بۆته هۆكاری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یابان و، له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین وه‌فد بۆ به‌رزڕاگرتنی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و هێرۆشیما سه‌ردانی یه‌كتریان كردووه".
د. یوسف گۆران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "به‌ڕه‌وانه‌كردنی یه‌كه‌مین خوێندكارمان بۆ یه‌كێك له زانكۆ پێشه‌نگه‌كانی یابان خۆشحاڵین سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ یابان دروست ده‌كه‌ین، چونكه یابان له‌سه‌ر ئاستی جیهان خاوه‌ن ئه‌زمونێكی زانستی و ئه‌كادیمی ناوازه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه ده‌كرێ سود له ئه‌زمون و شاره‌زاییه‌كانتان وه‌ربگرین له رێگه‌ی ره‌وانه‌كردنی خوێندكار و ستافی زانستی و، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان سێنته‌ره‌كانی زانكۆكان به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیای".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، د. جوان جه‌لال كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و سۆكله‌رشیپی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ كونسڵی یابانی خسته‌ڕوو و وتی: "خوێندكارانی یابانی هاوشێوه‌ی خوێندكارانی دنیا ده‌توانن سود له‌و سكۆله‌رشیپانه وه‌ربگرن و له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان زمانی و ئه‌ده‌بی كوردی بخوێنن".
نه‌وره‌س نزار خدر، كه هاوه‌ڵی كونسڵی یابانی ده‌كرد یه‌كه‌مین خوێندكاری كورده كه به‌ره‌و یابان به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر له بواری (Information Engineerin).
PM:02:37:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 6278
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت