سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك كارێكی یاساییه‌


وێستگە نیوز -
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك كارێكی ئاسایی و یاساییه‌ و بابه‌تێكی نوێ نییه‌.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: "هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك كارێكی یاسایی و ئاساییه‌ و بابه‌تێكی نوێ نییه‌، هه‌روه‌كچۆن هه‌ڵكردنی ئاڵای عیراقیش له‌ كه‌ركوك بابه‌تێكی یاسایی و ئاساییه‌". 

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "هه‌ر له‌ دوای رووخانی رژێمی پێشوو له‌ ساڵی 2003 و به‌ تایبه‌تیش دوای هاتنی داعش ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك بوونی هه‌بووه‌ و هه‌ر ئه‌و ئاڵایه‌ش كه‌ركووكی له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و په‌لاماری تیرۆریستان پاراستووه‌".

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: "بۆیه‌ پێویست به‌وه‌ ناكات ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر گه‌وره‌ بكرێت و ببێته‌ مادده‌ی ململانێ و لێكترازانی نێوان پێكهاته‌ و لایه‌نه‌كان و هیچ لایه‌نێكیش نابێ بۆ مه‌رامی سیاسیی تایبه‌تی خۆی به‌كاری بهێنێت، هه‌روه‌كچۆن ئاڵای كوردستان و پێشمه‌رگه‌ كه‌ركوكیان پاراست، پێویسته‌ فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك قووڵتر بكرێت و بپارێزرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاریدا ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای عیراق له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له‌ شاره‌كه‌دا هه‌ڵبكرێت و كوتله‌ی عه‌ره‌ب و به‌ره‌ی توركمانیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یان كرد.

هه‌روه‌ها نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند "هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك دژی هیچ پێكهاته‌یه‌كی تر نییه‌".

له‌ كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌شدا، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك، به‌بێ به‌شداری لیستی عه‌ره‌بی و توركمانی كه‌ركوك پێشێلكردنی ئاشكرای ده‌ستووره‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش پێكهاته‌ی توركمان له‌ كه‌ركوك گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌ شاره‌كه‌ ئه‌نجامداو دژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك وه‌ستانه‌وه‌.

دەقیراگەیەندراوەکەیسەرۆکایەتی هەرێم:

هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركووك كارێكی یاسایی و ئاساییە و بابەتێكی نوێ نییە، هەروەكچۆن هەڵكردنی ئاڵای عێراقیش لە كەركووك بابەتێكی یاسایی و ئاساییە. هەر لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی 2003 و بە تایبەتیش دوای هاتنی داعش ئاڵای كوردستان لە كەركووك بوونی هەبووە و هەر ئەو ئاڵایەش كەركووكی لە هەڕەشە و پەلاماری تیرۆریستان پاراستووە.

بۆیە پێویست بەوە ناكات ئەم بابەتە زۆر گەورە بكرێت و ببێتە ماددەی ململانێ و لێكترازانی نێوان پێكهاتە و لایەنەكان و هیچ لایەنێكیش نابێ بۆ مەرامی سیاسیی تایبەتی خۆی بەكاری بهێنێت. هەروەكچۆن ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە كەركووكیان پاراست، پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانی كەركووك قووڵتر بكرێت و بپارێزرێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

29ـی 3ـی 2017


PM:03:06:29/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 4683 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو