فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: نابێ تاسه‌ر هاوڵاتیان باجی ململانێی سیاسی بده‌ن
وێستگه نیوز ـ
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی شاری كه‌ركوك بڵاوده‌كاته‌وه‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت، نابێت تاسه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان باجی ململانێی سیاسی بده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئازاری2017، فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆبوه‌وه، سه‌ره‌تا فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كوردستان و شاری كه‌ركوك كرد به‌بۆنه‌ی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه.
پاشان له كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێی كاروچالاكیه‌كانی فراكسیۆن و به‌ڕێوه‌چونی كاروباری لیژنه‌كان و رۆڵی كارای ئه‌ندامانی فراكسیۆن له لیژنه‌كاندا كرا.
فراكسیۆن له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر پێكهاتنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌نجامدانی ئاشته‌وایی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌ركه‌كانی ئایینده‌كرا، كه له‌م قۆناغه‌دا تاكه گره‌نتی بۆ به‌دیهێنانی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی ته‌حه‌دی و مه‌ترسیه‌كان، هاوهه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی خه‌ڵك و لایه‌نه كوردستانیه‌كانه.
هه‌روه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو تاوتوێی قه‌یرانی دارایی كرد كه پێویسته كۆتایی به‌سیسته‌می ناڕه‌وای پاشه‌كه‌وتی مووچه بهێنرێت و باری گوزه‌رانی هاوڵاتیان باش بكرێت به‌تایبه‌ت كه نرخی نه‌وت و باج و روسومات و داهاته‌كانی ناوخۆ زیادی كردووه و نابێ تاسه‌ر هاوڵاتیان باجی ململانێی سیاسی بده‌ن.
PM:04:16:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2699
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت