سلێمانی.. به هه‌زاران كه‌س و به‌رپرس له‌سه‌ر زیاده‌ڕۆیی كشتوكاڵی دراونه‌ته دادگا
وێستگه‌نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆر كراوه‌ته سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی و له دوو ساڵی رابردووش‌دا به هه‌زاران كه‌سیان داوه‌ته دادگا.
شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند، زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵك و ده‌زگا حكومییه‌كانیشه‌وه له ئاستێكی زۆردایه و وتی: "ره‌نگه خه‌ڵك ته‌نها ئه‌و زه‌وییانه ببینن كه زیاده‌ڕۆییان كراوه‌ته‌سه‌ر كه ته‌لبه‌ند كراون، به‌ڵام ئه‌وانه‌شی كه ته‌لبه‌ندیان نه‌كردوون پاره‌یان نییه وای لێبكه‌ن".
وتیشی: "ئێمه ویستوومانه پڕۆژه بده‌ینه وه‌به‌رهێنه‌ر، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ندێك گوند نه‌یانهێشتووه و به هی خۆیانی ده‌زانن كه ئه‌وه‌ش زیاده‌ڕۆییه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كشتوكاڵی سلێمانی كه نزیكه‌ی دوو ساڵه ده‌ستبه‌كاربووه وتی "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی سه‌رپێچی یاساییان كردووه و له دوو ساڵی رابردوودا به هه‌زاران بوون له خه‌ڵكی ئاسایی و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و داوماننه‌ته دادگا، ده‌توانم بڵێم سه‌رتاپای زه‌وی كشتوكاڵی له كوردستان داگیركراون".
PM:04:32:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت