وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه داوا له كۆمپانیاكانی مۆبایل ده‌كات كێبڕكێی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ رابگه‌یه‌نن
وێستگه نیوز ـ
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، داوا له‌و كۆمپانیایانه‌ی مۆبایل ده‌كات كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن كێبڕكێی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ رابگه‌یه‌نن.
مه‌ولود باوه‌موراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، له راگه‌یه‌ندراوێكیدا له‌سه‌ر نرخی په‌یوه‌ندی مۆبایل له شاره‌كانی هه‌رێمدا وتوویه‌تی "داواكارین ئه‌و كۆمپانیایانه بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان له‌به‌رچاوبگرن و پێشبڕكێی خزمه‌تگوزاری له‌پێناو هاوڵاتیان زیاتر بكه‌ن و كێبڕكێی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانیان رابگه‌یه‌نن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: كۆمپانیاكانی (ئاسیاسێل و كۆڕه‌ك تیلیكۆم و زین) هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كیان له رووی یاساییه‌وه به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمه‌وه نییه و مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگای CMC عیراقه‌وه پێدراوه ئه‌وان باج و رسوماتیان لێوه‌رده‌گرن.
وه‌زیری گواستنه‌وه وتووشیه‌تی، كۆمپانیاكانی مۆبایل هیچ پابه‌ندبوونێكی یاساییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندندا نییه.
PM:04:43:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4526
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت