له‌سه‌ر سه‌تڵی ماست هۆشداری ده‌درێت
وێستگه نیوز –
ئه‌ندازیارێكی بواری خۆراك رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته ته‌نها سه‌تڵی سپی بۆ ماست به‌كار بهێنرێت، داواشی له هاوڵاتیان ده‌كات به هیچ جۆرێك ماستی ناو ئه‌و سه‌تڵانه به‌كارنه‌هێنن كه ره‌نگاوڕه‌نگن.
له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی به‌ناوی " سەتڵی ماستی ڕەنگاوڕەنگ" بڵاوكرده‌وه.
له‌شكر حه‌مید نووسیویه‌تی: "به‌كار هێنانی سه‌تڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بۆ هه‌ڵگرتنی ماست پێچه‌وانه‌ی یاساكانی سه‌لامه‌تی خۆراكه و به هیچ جۆرێك گونجاو و رێگه‌دراو نییه".
ئه‌و ئه‌ندازیاره ده‌ڵێت: "چونكه ئه‌و سه‌تڵانه له پاشه‌ڕۆی نایلۆنی چه‌ند جار به‌كارهاتوو دروست ده‌كرێت و له كاتی به‌كارهێناندا به‌شێك له نایلۆنه‌كه تێكه‌ڵی ماسته‌كه ده‌بێت".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "پێویسته ته‌نها سه‌تڵی سپی به‌كار بهێنرێت و به هیچ جۆرێك ماستی ناو ئه و سه‌تڵانه به‌كار مه‌هێنن".
PM:05:37:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 103126
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت