نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاری کرا
وێستگه نیوز –
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كه نرخی ھه‌ر سه‌عاتێك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده ی ئه‌ھلی له مانگی ئادار (سێ) 45.5 ده‌بێت، ھاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌ھلییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی چوار (نیسان) دیاریكرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ند سلێمانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و ئاسایشی ئابووری، كۆنترۆڵی كاره‌با، وه‌رشه‌ی ناوه‌ندی و سه‌ندیكای موه‌لیده ئه‌ھلییه‌كان له دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبوه‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌رنامه‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌ھلیه‌كان بۆ مانگی نیسان له كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و ده‌بێت.
ده‌رباره‌ی نرخی كاره‌بای مانگی ئایار و سه‌عاتی پێدانی كاره‌با سیروان محمد وتی: "بۆ مانگی سێ نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری موه‌لیده ی ئه‌ھلی به 45.5 چل و پێنج دینار و نیوه كه به‌پێی نرخی گازوایل له بازاره‌كاندا و له كۆتایی مانگ نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده دیاری ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌گه‌ر موه‌لیده‌یه‌ك 250 كاتژمێر كاری كردبێت ئه‌وا بڕی 11.500 یانزه ھه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت بۆ ئه‌مپێرێك".
وتیشی: "پێویسته خاوه‌ن موه‌لیده كان له‌سه‌ر پسوڵه‌كه‌ی ھه‌ریه‌ك له ژماره‌ی مۆڵه‌تی موه‌لیده و ژماره مۆبایلی كارپێكاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره مۆبایلی (07701363679) تابیه‌ت به لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بنوسێت تا ھاوڵاتیان بتوانن له‌كاتی ھه‌بوونی گرفتدا په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن".
PM:06:11:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 57339
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت