به‌وێنه... فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بقه له‌ژێر ده‌ستی شه‌ڕه‌ڤاناندا
وێستگه نیوز –
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ناوه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ته‌بقه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له چوارچێوه‌ی قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی فورات بۆ رزگاركردنی شاری ره‌قه، رۆژی 26ی ئازار فڕۆكه‌خانه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌بقه‌یان كۆنترۆڵ كرد.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه پێشتر له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه وه‌كو ناوه‌ندێكی سه‌ربازی هێزه ئاسمانییه‌كان به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام له مانگی ئابی ساڵی 2014دا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كه هاوپه‌یمانییه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و شه‌ڕڤانه عه‌ره‌به‌كان و پێكهاته‌كانی تره له تشرینی دووه‌می رابردووه‌وه پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعشی له سوریا ده‌ست پێكرد.
PM:06:28:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4766
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت