پارێزگاری كه‌ركوك: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی سیاسی شاره‌كه‌وه نییه
وێستگه نیوز –
پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند كه بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان پشت ئه‌ستوره به مادده یاسایی و ده‌ستورییه‌كان و دژی هیچ لایه‌نێك نیه و په‌یوه‌ندی نیه به چاره‌نووسی سیاسی شاره‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29-3-2017 دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی كرد له وه‌فدێكی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی توركمانی.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی شاری كه‌ركوك خرایه به‌ر باس پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستانی شان به شانی ئاڵای عیراق په‌سه‌ند كرد.
له دیداره‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك به‌وردی گوێبیستی بیروبۆچوونه‌كانی نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی توركمانی بوو.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی: "قوربانییه‌كانی كورد و توركمان له پێناو گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌ستی و تۆكمه‌كردنی گیانی پێكه‌وه‌ژیان زۆر گه‌وره بوون".
وتیشی: "توركمانه‌كان برای ئێمه‌ن و كارده‌كه‌ین له پێناو كاراكردنی رۆڵ و كار و بوونیان شان به شانی هاوڵاتیانی تر له كه‌ركوكدا بۆ جوانتركردنی وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌ركوك وه‌ك لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی".
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه كه "بڕیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان پشت ئه‌ستوره به مادده یاسایی و ده‌ستورییه‌كانه‌وه و دژی هیچ لایه‌نێك نییه هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندی نییه به چاره‌نووسی سیاسی شاره‌كه‌وه".
راشیگه‌یاند كه "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گوێگرتن بۆ هه‌موو بیر و پێشنیارێك كه ببێته مایه‌ی گه‌شه‌پێدانی كه‌ركوك له رووی ئیداری و سیاسییه‌وه".
PM:08:02:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3937
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت