هێمن له‌به‌ریتانیا گه‌ڕایه‌وه‌و له‌سلێمانی خۆی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت
وێستگە نیوز -
پیاوێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌به‌ریتانیا ژیاوه‌و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌سلێمانی هاوسه‌رگیری كردوه، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌چه‌ند فیشه‌كێك هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و خۆی ده‌كوژێت.
كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه 23/3، پیاوێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به‌ناوی هێمن كه دانیشتوی سلێمانیه له‌دوای كوشتنی هاوژینه‌كه‌ی به‌دو فیشه‌ك، له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتوه‌و دواتریش خۆی ده‌كوژێت، كه ته‌نها ماوه‌ی حه‌وت مانگه ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه.
هێمن ماوه‌ی حه‌وت ساڵ ده‌بو له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَت ده‌ژیا‌و ماوه‌ی ساڵێك ده‌بو گه‌ڕابوه‌و كوردستان‌و كاری وه‌رگێڕانی زمانی بۆ كۆمپانیاكان ده‌كردو له‌ڕێگه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دڵسۆزی ته‌مه‌ن 26 ساڵ پێكهێنابو كه خه‌ڵكی یه‌ك ناوچه‌ن‌و خێزانه‌كانیان خزم‌و كه‌سوكاری یه‌كترن.
سیروان عه‌لی برای دڵسۆز، كه جلی ره‌شی پۆشیبو له‌پرسه‌ی خوشكه‌كه‌یدا، نازانێت زاواكه‌یان بۆچی خۆی‌و خوشكه‌كه‌ی پێكه‌وه كوشتوه، له‌كاتێكدا به‌درێژایی ئه‌و حه‌وت مانگه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه ژیانیان زۆر خۆشبوه‌و پێكه‌وه یه‌كتریان زۆر خۆشویستوه‌و رۆژێك پێش ئه‌و روداوه زاواكه‌یانی بینیوه باسی هیچی نه‌كردوه‌و هیچ خه‌مێك به‌ڕوخساریه‌وه دیارنه‌بوه، ئه‌و وتی "ئێواره بو خه‌ریكی نانخواردن بوین، خوشكه گه‌وره‌كه‌م ته‌له‌فونی بۆكردم كه هێمن ته‌قه‌ی كردوه‌و نازانین دڵسۆز ماوه یان نا! كه چه‌ند مه‌ترێك ماڵه‌كانمان له‌یه‌كه‌وه دوره، ئه‌وكات هێزه‌كانی پۆلیسم ئاگادار كرده‌وه‌و ده‌رگای مه‌دخه‌له‌كه‌مان شكاند‌و چوینه ژوره‌وه، كه سه‌یرمان كرد چه‌ند هه‌نگاوێك دور له‌یه‌كتر له‌سه‌ر زه‌وی چێشتخانه‌كه كه‌وتبون، به‌دو فیشه‌ك له‌سه‌ری خوشكه‌كه‌ی دابوم‌و هێمنیش فیشه‌كێكی له‌ژێر چه‌ناگه‌ی خۆی داب‌و، هێشتا جه‌سته‌ی گه‌رم بو خوێنی لێده‌چۆڕا‌و ده‌ستی به‌چه‌كه‌كه‌یه‌وه بو”.
وتیشی "هه‌رئه‌وكات زۆر گه‌ڕاین بۆ دۆزینه‌وه‌ی نوسراوێك تاوردتر بزانین له‌سه‌رچی وایكردوه، به‌لاَم ته‌نها بڕه پاره‌یه‌كمان دۆزییه‌وه كه نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆلار ده‌بو له‌سه‌ر كه‌وانته‌ره‌كه دانرا بو له‌گه‌ڵ چه‌ند ملیۆن دینارێك‌و هیچی دیكه‌مان ده‌ستنه‌كه‌وت، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه لاشه‌ی دڵسۆز‌و هێمن ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كران‌و دوای نیو كاتژمێر ته‌رمی خوشكه‌مان وه‌رگرته‌وه، هه‌رچه‌نده كه‌سوكاره‌كه‌ی هێمن چه‌ند جارێك هاتونه‌ته پرسه‌كه‌و دڵنه‌واییان كردوین، به‌لاَم له‌دوای ئه‌وه‌ی بكوژی خوشكه‌كه‌م كۆتایی به‌خۆی هێناوه ئێمه‌یش هیچمان نیه‌و پێمان وتون بچن به‌لای كاری خۆیانه‌وه”.
سه‌میره، خوشكه گه‌وره‌ی دڵسۆز باس له‌وه ده‌كات چه‌ند خوله‌كێك دوای كوشتنی دڵسۆز‌و پێش كوشتنی خۆی، هێمنی زاوایان ته‌له‌فونی بۆ كردوه، ئه‌و وتی "ئێواره بو تازه بانگی شێوانی داب‌و، هێمنی هاوسه‌ری دڵسۆز ته‌له‌فونی كرد‌و وه‌لاَمم دایه‌وه له‌بیری ئه‌وه‌دا بوم ئێواره بێن به‌میوانیمان‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌لاَم هه‌ر كه وه‌لاَمم دایه‌وه به‌ده‌نگێكی نزم‌و غه‌مگین وتی ماڵئاوا ئیتر گوێتان له‌ده‌نگی من‌و دڵسۆز نابێت، ئه‌وم كوشتوه‌و ئه‌وا خۆیشم ده‌كوژم‌و مۆبایله‌كه‌ی داخسته‌وه”.
به‌كر خاڵۆی دڵسۆز ئاماژه به‌وه ده‌كات ئێواره‌ی پێشتر هه‌مو خوشك‌و زاواكانی میوانی بون، ئه‌و وتی "ئه‌و شه‌وه زۆر قسه‌مان كرد‌و زۆر پێكه‌نین، هێمن هیچ كێشه‌و خه‌مێك به‌ڕوخساریه‌وه به‌دی نه‌ده‌كرا‌و ده‌مانچه‌یه‌كی كردبو به‌لاقه‌دیدا، زۆر پرسیارم لێ‌كرد ئه‌م چه‌كه چیه پێت؟ ئه‌و له‌هیچ سلكێكی سه‌ربازیدا نیه، به‌لاَم له‌وه‌لاَمدا وتی پێویسته هه‌تبێت‌و ده‌مێكه كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌م هه‌یه له‌ماڵه‌وه‌و ئه‌وه تۆ نه‌تبینیوه‌و به‌رده‌وام چه‌كم پێیه هه‌تا من بشمێنم چه‌كم ده‌بێت”.
عه‌لی پورزاو ئاوه‌ڵزاوای هێمن، ئاماژه به‌وه ده‌كات زۆربه‌ی كاته‌كان له بۆنه‌كاندا پێكه‌وه بون‌و سه‌ری سوڕماوه له‌و روداوه، ئه‌و وتی "هیچ كاتێك هێمنم نه‌بینیوه به‌خه‌مباری‌و كه‌سێكی زۆر بێده‌نگ‌و له‌سه‌رخۆ بو، باری دارایی باش بو، كێشه‌ی مادی نه‌بو، هیچ كاتێكش نه‌مبیستوه كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌بێت‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر خۆش ئه‌ویست‌و پێكه‌وه زۆر دڵخۆش بون”.
وه‌ك كه‌سوكاری دڵسۆز‌و هێمن باسی ده‌كه‌ن هۆكاری راسته‌قینه‌ی كوشتنی دڵسۆز‌و خۆكوشتنی هێمن، تائێستا رون‌و نادیاره، به‌تایبه‌تی كه هێمن له‌ڕوی ده‌رونیی‌و ئه‌قڵییه‌وه بێ كێشه‌و كه‌موكوڕیی بوبێت.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، نه‌قیب سه‌ركه‌وت له‌مباره‌وه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "هه‌ر دوای روداوه‌كه‌ی پێنج شه‌ممه‌ی رابردو، تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌و ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌پێشدا پیاوه‌كه به‌چه‌كه‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتوه‌و دواتریش فیشه‌كێكی ناوه به‌كه‌لله‌سه‌ری خۆیه‌وه‌و تائێستا كه‌سوكاری هیچ لایه‌ك سكالاَیان تۆمار نه‌كردوه‌و په‌ڕاوی یاسایی بۆ دۆسیه‌كه كراوه‌ته‌وه”.
له رۆژنامه‌ی "ئاوێنه" وه‌رگیراوه...
ئا: مه‌زهه‌ر كه‌ریم
PM:08:21:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 85602
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت