هه‌ڵوێستی نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك په‌یوه‌ندییان به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه و ئه‌ویش رایگه‌یاندووه كه "بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵواسین".
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له پاڵ ئاڵای عیراقدا له‌سه‌ر داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان، رایگه‌یاند: ''ئێمه پێمان وایه ئه‌و ده‌نگدانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامیداوه، درووست نییه''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانه‌ی به‌شدارییكردنیدا له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌ره‌ته خه‌به‌ردا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "له كه‌ركوك ژماره‌یه‌كی زۆر توركمان ده‌ژین و عه‌ره‌ب و كوردیشی لێیه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "كه‌ركوك شارێكه زیاتر له یه‌ك نه‌ژادی تێدا ده‌ژی و ئێمه پێمان وایه ئه‌و ده‌نگدانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامیداوه، درووست نییه".
وتیشی: "به‌رله ده‌نگدانه‌كه‌ش راوێژكارمان، كاك ئومید به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به نێچیرڤان بارزانییه‌وه كردووه و بۆچوونی ئێمه‌ی له‌وباره‌یه‌وه پێ راگه‌یاندووه. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ویش رایگه‌یاندووه ئیتر ده‌نگدانه‌كه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بێت و په‌سه‌ندیش بكرێت، ئێمه بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵواسین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌رله هه‌موو شتێك گۆڕینی پێكهاته‌ی نه‌ژادیی ئه‌و ناوچه‌یه، درووست نییه. درووستكردنی ئه‌مری واقع كارێكی راست نییه. هاویشتنی هه‌نگاوی تاكلایه‌نه، سوودێكی لێ ناكه‌وێته‌وه. له دۆخێك‌دا كه عیراقی له‌ئێستادا تێدایه و به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه، هه‌نگاوێكی له‌وجۆره، هیچ سوودێكی بۆ داهاتووی عیراق نابێت، هه‌روه‌ها سوودی بۆ سه‌قامگیریی و ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ش نابێت. ئێمه پشتیوانیی له سه‌روه‌ریی سنوور و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سووریا ده‌كه‌ین. پشتیوانیی له‌و هه‌نگاوه ناكه‌ین و پێمان درووست نییه. خوازیارین هه‌مووان له‌چوارچێوه‌ی لێپرسراوێتییدا مامه‌ڵه بكه‌ن''.
PM:08:54:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 22658
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت